.
.

ئازاد ئۆمەراوەیی – سۆران

22-1-2012

سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەڕوودوێكی هاتووچۆ لەدۆڵی بیاوی سەربەناحیەی خەلیفان 3 كەس گیانیان لەدەست دا.

سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەگوندی قەمەریان دۆڵی بیاوی سەربەناحیەی خەلیفان لەڕوداوێكی هاتوچۆدا تانكەرێك بەپیكاب دێرێكی دا كیشاوە و بەوهۆیەوە  3 سەر نشینی پیكاب دێرەكە  گیانیان لەدەست داوە شایەنی باسە ئەو 3كەسانەی گیانیان لەدەست داوە خەڵكی گوندی زەردەگۆمن.

ئازاد | 2012/1/22 | چینی: هەواڵ

وەفدێكی ناوچەی خەلیفانی كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرپەرشتی بەڕێز عسمان بناوی بەرپرسی ناوچە وكارگێرانی ناوچە سەردانی بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانیان كرد بەبۆنەی دەس بەكاربوونی بەڕێوەیەری تازە بەڕێز احمد قادرە سور پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ناوبراو كردوهیوایان خواست لەكارەكانیا سەركەوتوو بێت و خزمەتێكی باش بەهاوڵاتیانی دەڤەرەكە بكات ناوبراویش لای خۆیەوە سوپاسی ناوچەی خەلیفاینی كۆمەڵی ئیسلامی كرد بۆئەو بەسەر كردنەوەیان.
هەرهەمان ڕۆژ ناوچەی خەلیفان كۆمەڵ بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوچەوكارگێرانی ناوچە  سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری خەلیفانیان كردو لەوێش لەلایەن بەرپرسی سەنتەر و ئەندامانی سەنتەر پێشوازیەكی گەرم كران.لەم سەردانەیان دا باسیان لەبەرەوپێشبردنی بواری ڕۆشنبیری لەدەڤەرەكەكرد

ئازاد | 2012/1/6

ئازاد ئۆمەراوەیی:سۆران

8/11/2011

لەشەوی ڕابردوەوە شەپۆڵێكی بەفر بارین ناوچەشاخاویەكانی دەڤەری سۆرانی هەریەكە لەچیاكانی(كۆرەك و هەندرێن و گۆرە ڕەز و زۆزگ و حەسەن بەگ)ی سپی پۆش كردوە و بەهۆیەشەوە پلەكانی گەرما دابەزیون.ئەم ساڵ بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو وەرزی بەفر بارین پێش كەوتوەو بۆماوەی ساڵانێكی زۆر دەبێت لەم كاتە بەفر نەباریوە لەناوچەشاخاویەكانی ئەم دەڤەرە.هاوڵاتیانیش بە بەفربارین ئەم كاتە دڵ خۆشن و داواكارن لەخوای پەروەردگار كەوارەحمەتی خۆی زۆریان بەسەردا ببارێنێت.

 

 


درێژه‌ی بابه‌ت...
ئازاد | 2011/11/8 | چینی: هەواڵ

بە بۆنەی ئەڵقە گۆرینەوەی هاوسەرییانەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەریەكەلە ( م.عبدالرحیم كارمەندی ڕادیۆكەمان و م.سۆزان) دەكەین
لە خوای گەورە داواکارین ژیانیان پڕ بێت لە خۆشی و شادی.

بارك الله لك  و بارك علیك و جمع بینكما فی خیر اناشا‌‌واللە

بەڕێوەبەرایەتی دەنگی كۆمەڵ ڕادیۆی سۆران

 7/11/2011

ئازاد | 2011/11/7 | چینی: هەواڵ

ئازاد ئۆمەراوەیی _ سۆران
3/11/2011
لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ قەزای سۆران مامۆستا علی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەنگی كۆمەڵ ڕادیۆی سۆرانی بەسەر كردەوە و دەست خۆشی و مانەدونەبوونی لەبەڕێوەبەرو كارمەندانی دەنگی كۆمەڵ ڕادیۆی سۆرانی كردو كارەكانیانی بەرز نرخاندو هیوای سەركەوتنی بۆخواستن لەكارەكانیان دا

 

 

ئازاد | 2011/11/7 | چینی: هەواڵ


:: په‌ڕه‌کان ::‌
په‌ڕی پێشتر «|» په‌ڕی دواتر